بۆمبێک خرایە بارەگای تەڤگەری ئازادیەوە

بە پێ راپۆرتی سایتی روژ نیوز بۆمبێک خرایە ناو بارەگای تەڤگەری ئازادیەوە، کە ڕێخراوی گەنجانی وڵاتپارێزیش لەهەمان بارەگادان.

کەمێک لەمەوبەرو لەکاتژمێر ٠٣:٣٠ی بەرەبەیان، بۆمبێکی دەنگی فڕێدرایە بارەگای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانەوە، کە هەمان کات ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانیشی لێیە لە پارێزگای هەڵەبجەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک بریندارە.

نەورۆز سۆران کە لە کاتی تەقینەوەی بۆمبەکەدا لەوێبووە تایبەت بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:”کاتژمێر ٠٣:٣٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناکاو بۆمبێک خرایە ناو بیناکەمان و پاش بڵاو بونەوەی دوکەڵێک تەقیەوە، لەئەنجامدا زیان بەر بینانەکەمان کەوتووەو کەسێکمان بریندارەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوە”.

ڕۆژنیوز پەیوەندی بە هەریەکە لە ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەوە کرد کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەشوێنی تەقینەوەکەدان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدان ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێک بدەن و تەنها ئاماژەیان بەوەکرد:”دوای لێکۆڵینەوەکان ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین”.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان