کێوکانی ناوچەی مەریوان دیسانەکە ئاگریان تێبەردرا

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۲۷ی جۆزەردانی ۹٥ی هەتاوی بەرزایەکانی کێوی میراجی سەربەناوچەی مەریوان ئاگری تێبەردراوە و بەهەوڵی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵکی گوندەکانی دەرەتفێ و سەردۆش، ئاگرەکەکوژرایەوە.لەو خەسارە گەورەی کەبەژینگەی ناوچەکەکەوتوە نزیک بە سێ هەزارمیتری دوجا (مربع)لەدارستان ولەوەڕگاکان سووتاون .

شایانی باسە هەرلەچەندڕۆژ بەڕێدا بۆ کەلەپارێزگای کرماشان ئاگرێکی بێ ئەمان کەوتەدارستانەکانی ناوچەی پاوە، و پوش و پواربۆنە دەستەچیلەی دەستی ناحەزانی سروشت وڵاتییان سوتاند ،هەروەها ئاگری دەستانێکی ناپاک، بەژینگەو وسەوزایی لەکوردستان، “کەبیر کوه” ی ئیلامیان چەندین ڕۆژی بەردەوام داربەڕوەکانی زاگروسییان کردە دوکەڵ و خەڵووز و هیچ ناوەندێکی ئاگر کوژێنەوەش بەهانای ژینگەوە ناچن هەرچەن بەدەیان جار ئاگادار دەکرێنەوە لەئاگربەربونەوەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان