سەقز؛ خوێندکارێکی زانکۆی سەقز دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی زانکۆی پەیامی نووری سەقز بە ناوی شیلان رەشیدزادە چالاکی مەدەنی و خوێندکارێ زانکۆ لە بەشی ژمێریاری هەر لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانە گشتییەکانی ئەو دوایانەی شارەکە لە لایان هێزەکانی سەرکوتکەری حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو زانیاریی ڕوون لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *