ک.م.م.ک
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە ۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۲ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە وکۆڵبەرەکە بە سەختی لە سەر و دەم و چاوی بریندار بووە.
ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە، کەمال ئیبراهیم زادە، خەڵکی گوندی دیوەلان-ی سەر بە سەردەشت و خێزاندار ودوو منداڵی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەر ی پزیشکی گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری بانە.
ع. س


