هەواڵەکان

هێزەکانی پۆلیسى تورکیا هێرشیان کردە سەر ماڵى فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکى هەدەپە

هێزەکانى پۆلیسى تورکیا ئەمڕۆ لە ئیستانبول هێرشیان کردە سەر ماڵى فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکى هەدەپە و هاوسەرۆکى شارى ئیستانبوولى هەدەپە و ٥٧ بەڕێوەبەر و ئەندامى هەدەپە و ئەسەپە و خوێندکارانیان لە ئیستانبول و ئیسپارتا دەستگیرکردووە.

ئاژانسى هەواڵى دیجلە ١٥ى حوزەیرانى ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، هێزەکانى پۆلیسى تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گەڕان و پشکنین لە ٢٢ ناوچەى شارى ئیستانبول و ئیسپارتا ئەنجامداوە لەو ئۆپراسیۆنەدا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵى فیگەن یوکسەک داغ هاوسەرۆکى هەدەپە و دۆغان ئەرباسى هاوسەرۆکى شارى ئیستانبولی هەدەپە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپراسیۆنەىپۆلیسى تورکیادا هێرشکراوەتە سەر ماڵى ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەریى پارتی سۆسیالیستى چەوساوەکان و ڕەنجدەران (ئەسەپە) و بارەگاى ناوەندیى ئەو حزبە لەئەنجامدا ١٢ ئەندامى ئەو حزبە لەلایەن هێزەکانى پۆلیسى تورکیاوە دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پینار تورکى وتەبێژى ژنانى سۆسیالیست (سەکەمە)یە.

هەروەها پۆلیسى تورکیا هێرشیشى کردووەتە سەر ماڵی فاتیمە چەلەبیى وتەبێژى ژنانى سۆسیالیست (سەکەمە) لە ئالی بەیکۆیە و عەلى حەیدەر کەلەش بەڕێوەبەرى شارى ئیستانبولى (ئەسەپە) لە دواى پشکنینى ماڵەکەى لە ئوسکادارێى ئیستانبول دەستگیرکراوە.

هەر لەو ئۆپراسیۆنەى هێزەکانى پۆلیسى ترکیادا لە گەڕەکى گەزیى ئیستانبول محەمەد ساڵح چەکیم ئەندامى ئەسەپە و دەنیز چۆگلو، ئالیجان ئال باریراک، سیدار بالسەڤەر، حوسێن شاهین، ئادار ئەمەل، تانەر تاش و ئایکوت کابال و لە ناوچەى ئارناڤوتکۆی ئیستانبولیش فەرهاد کاراکای و لە گەڕەکەى کارتاڵیش ئەمرە گۆرتاشى ئەندامى ئەسەپە دەستگیرکراون.

هاوکات هەر ئەمڕۆ هێزەکانى پۆلیسى تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکى دیکەیاندا لە شارى ئیسپارتا لە ڕۆژئاواى تورکیا ٤٥ کەس لە ئەندامانى هەدەپە و خوێندکاریان دەستگیرکرد.

پۆلیسى تورکیا لە ئیسپارتا داویەتى بە سەر ژمارەیەک لە ماڵی هاووڵاتیان و ماڵى خوێندکاراندا و بەڕێوەبەرانى هەدەپەش لە شارى ئیسپارتا بەشێکن لە دەستگیرکراوەکانى ئەمڕۆ. ئەو دەستگیرکراوانەش ڕەوانە بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى ئیسپارتا کراون.

کۆمەلەی مافی مروفی کوردستان

Related posts

ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە

له سێدارەدانی دوو بەندکراو لە شاری ورمێ

بانە؛ كۆڵبەرێك بریندار كرا