بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی سێشەمە۱٤/٦/۲۰۱٦کرێکارێک بەهۆی بەربونەوەی “باڵابەر”لە بینایکی ٤قاتەوە بەسەریدا گیانی لەدەست دەدات.
لەدرێژەی هەواڵەکەی مافی مرۆڤداهاتوە ئەم ڕوداوە کاتژمێر٤ی دوای نیوەڕۆ بوەکەکرێکارێکی ۲٥ساڵانو خێزانداربەناوی سارۆ خزری لە دوای ڕووداوەکە بەبرینداری دەیگەێینەخەستەخانەی شار کە بەداخەوەشەوی ڕابردوو گیانی لەدەست دەدات.
شایانی باسە ئەمە دوهەم ڕووداوەلەوچەشنە و هەرلەشاری بانەلەئەمساڵدا کەبەهۆی نائەمن بوونی کەرەستەی کارو لەبەرچاونەگرتنی بواری ئەمنی وسەلامەتی کرێکار ،ڕوداوی دڵتەزێنی لەوچەشنەڕوودەدات .کرێکار لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جگەلەوەی تەێمینی گیانی نییە،تەێمینی بیمەو دەرمانیشی نییە بەتایبەت کرێکارانی ڕۆژانەکەزۆرتر بەکرێکاری مەیان دەناسرێن .
بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی سێشەمە۱٤/٦/۲۰۱٦کرێکارێک بەهۆی بەربونەوەی “باڵابەر”لە بینایکی ٤قاتەوە بەسەریدا گیانی لەدەست دەدات.لەدرێژەی هەواڵەکەی مافی مرۆڤداهاتوە ئەم ڕوداوە کاتژمێر٤ی دوای نیوەڕۆ بوەکەکرێکارێکی ۲٥ساڵانو خێزانداربەناوی سارۆ خزری لە دوای ڕووداوەکە بەبرینداری دەیگەێینەخەستەخانەی شار کە بەداخەوەشەوی ڕابردوو گیانی لەدەست دەدات.
شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوەتائێستا ۱٥کرێکار لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندابە هۆی نەبونی تەئمینی گیانی وسەلامەتی کارەوە گیانیان لەدەست داوە هەرئەم دۆخەی کرێکاران، ساڵی پار لەپارێزگای ورمێداــ ۱٨٤کەس قوربانی گرتوە. لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەی مافی مرۆڤی کوردستاندا ئەماژەبەو ڕاستیەش دەدا کەکرێکاران بەهۆی پاڵەپەستۆکانی ژیانی کولەمەرگی و سەختی وقورسی کاری و ڕۆحی و ڕەوانییەوە لەسەرکارداو لەبەرچاونەگرتنی تەئمینی گیانی وسەلامەتی کرێکارەوە لەلایەن خاوەن کار ومقاول و کۆمپانیاکانەوە ،کرێکاران توشی کارەساتی مەرگ و نوقسان بون و لەکارکەوتویی دەبنەوە. تەئمینی بیمەو بیمەی دەرمانیش بونی نییە، بەتایبەت کرێکارانی ڕۆژانەکەزۆرتر بەکرێکاری مەیان دەناسرێن .
کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان