سەردەشت؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

KMMK:
چوار شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« سەعید فەتحی نەژاد» خەڵکی گەڕەکی شایگانی مەھاباد، لەلایەن ھێزەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران، ناوبراوە لە گوندی« دۆڵە توو»ی سەر بە ناوچەی وەزێنە لە شاری سەردەشت بە بێ لەدەست بوونی قەراری دەستبەسەر کردن لە لایەن دادگاوە، دەستبەسەر کردوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و رێگا و باروودۆخی ناوبراو، زنیاریەک لەبەردەست نییە .

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *