دارستان و دار وەن کانی شاری پاوە ئاگریان تێبەربووە.

دارستانکانی کێوی شەرەکان و دەوەری پاوە  ئاگریان تێبەردراوە مەترسی لە ناو چونیان هەیە .

بە پێی هەواڵێک  بە  کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان گەیشتۆە :رۆژی سێ شەمە دارستان و لێوارەکانی شەرەکان ناوەندی شاری پاوە نزیک بە 300 هیکتار بە هۆی نادیارەوە ئاگری تێبەر بووە و خەریکە دەسوتێ.

روون نیە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە چییە و تا ئیستا بەرپرسانی حکوومی ئەو شارە هەڵوێیستێکیان نگرتووە.ئەم ئاگر کەوتنەوەسروشتی نیە و دەستی کۆماری ئیسلامی تێدا.

پەرویزی ئیدە پور:  قایم مەقامی شاری پاوە لە لێدوانیکی حەوتوو رابردوو باسی لە سەر ئەوە کرد بوو کە بە هۆی ئەوەی مۆڵەتی چوار ساڵەی قەدەغە کراوی بڕینی دار وەنەکان تەواو نەبووە ،خەڵک دەتوانن بە ئجازەی ئەو کە لە لایەن پارێزگاری کرماشان پێدراوە دەتوانن بۆ برێندار کردنی دارە وەنەکان و ساز کردنی بنێشت بڕۆنەوە بۆ شاخ،

ئەمە جێگە پرسیارو سەرنج راکێشەو ئەم ئاگر کەوتنەوە لە لایەن قایم مەقام شاری پاوە چاوەروان کرابوو،ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ماوە ساڵانی رابردوو  کۆماری ئیسڵامی بە ئەنقەست دەستی داوەتە سوتاندنی دارستان و لێوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و وەڵامدەری پارێزەران و چاڵاکەوانانی ژینگە پارێزیش نین و کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری ژینگەش دەسبەسەر کردووە.

بە هۆی بەرز بونی بڵێسەی ئاگرەکە فڕۆکەی ئاگرکەوژێنەوەی مانگی سوور پارێزگای کرماشان دەستی کردووە زە ئاگر کۆژاندن ،بە گۆیرە راپۆرتەکە و خەڵکی ئەو ناوچەیە باسیان لە وە کردوو کە  سپای پاسداران و هێزە ئەنتزامیکان لە ئەویدا بوونە.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان