بەپێی ڕاپورتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دوشەمە ۲٤ی جۆزەردانی ساڵی ۹٥ی هەتاوی هاوڵاتیەکی شارستانی قوروە سەربەپارێزگای سنە ،لەڕێگای سەراوی کەوسەر قوروە ،لەهەوڵێکی خۆکوژیدا گیانی لەدەست داوە .
شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئیستا هەرجارەو لە ناوچەیکی کوردستانەوە هەواڵی خۆکوژیەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرگوێمان دەکەوێت وزۆربەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و پەناهێنان بۆ خوکوژیش ،دەگەڕێتەوەبۆ تەنگەژەبوونی خەڵکی ڕۆژهەڵات لەمەڕقەیرانی ئابوری داسەپاو ودەسکردی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی وبرسی هێشتەوەی خەڵک.
ئەم دیاردهیێكه كه لە ئامانجی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی خەڵکی چاولەدەست و چاوبرسی بکات ،کەبەداخەوە ئەم سیاسەتەش ڕێژەی خۆکوژی و ئیعتیاد و تەڵاق و کۆچ بۆ شارەگەورەکانی ئیران و چۆڵ کردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتوتەوە بوەتە هۆی گەورەبونی شارەکان وقوڵکردنەوە قەیرانەکانی لەدوایی نەهاتوی ئەوبەشەی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان