کومەڵەێک لە پەناخۆازانی رۆژهەڵات لە بەردەم بنکەی UN شاری سلێمانی دەستیان داوەتە مانگرتن، لە لایەن سێ کەس لە پەناخوازانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بنکەی UN لەشاری سلێمانی مانگرتن لە خۆاردن و خۆاردنەوە دهستی پێ كرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: کۆمەڵێک لە پەناخوازانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ماڤە ڕەوا و ئینسانی و مەدەنیەکانی خۆیان سەردانی بنکەی UN شاری سلێمانییان کردبوو.لە دوای تێ پەر بوونی حەوتەیەک ،بە هۆی وەڵام نەدانەوەی بەر پرسانی بنکەیUN سلێمانی سێ کەس لە پەناخۆازان بە ناوەکانی ( مەحیەدین ئازادی ،کەیومەرس رەشیدی ،خالید نەقشی ) شێوەی مانگرتنەکەی خۆیان گۆریوە و لە ئەمروە سێ شەمە 14 مانگی ژوئن دەستیان داوەتە مانگرتن لە خۆاردن و خۆاردنەوە و گووتویانە تاجێ بەجێ نەکردنی ماڤە رەواکانی خۆیان دەست لە مانگرتن و خۆپیشاندان هەڵناگرن ولە سەری بەردەوامن.
ئەم پەناخوازانە مانگی رابردوو سەردانی بنکەی UN سلێمانیان کردبوو ولە لایەن بە رپرسانی UN بەبەڵێنی وەرگرتن خۆراگریان نواندوو مانیان نەگرت ،بەڵام لە رۆژانی چوارشەمەی حەوتەی رابردوەوە دیسان دەستیان داوەتە کۆبونەوەی ئیعترازی و و مانگرتن و خۆپێشاندان .
شایانی باسە کە ئەم پەناخوازانە بە هۆی عوتڵەی ئیداری و رۆژەکانی هەینی و شەممە لە بەردەم بنکەی UN نەبوون ،بەڵام لە رۆژی یەکشەمە دیسان مانگرتنیان بەردەوام کردۆتەوە. نزیک 20 کەس لە پەناخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ماوەی یەک حەوتەبۆ ماڤی ڕەوای پێشێڵکراوی خۆیان لە بەردەم بنکەی UN سلێمانی بانگەوازی خۆیان بۆ مانگرتن راگەیاندووە و بە وتەی خۆیان تا گەیشتن بە ماڤی ڕەوکانیان مانگرتنیان بەردەوامە،ئەوان سوورن لە سەر ئەوەی کە پناخوازان دەبێ لە لایەن UN شاری سلێمانی تا روون بوونی بارودۆخی پەناخوازیان و پاراستنی گیان و سامانیان پارێزراو بن.
ماوەیەکی پێش لە وتۆوێژێکی بەرپرسی UN سلێمانی لە گەڵ مێدیایکی باشووری کوردستاندا گووتویەتی: ئیمە ناتوانین خواستە کانی پەناخوازان جێ بە جێ کەین و ئەمە لە ئەرکی سەر شانی ئیمەدا نیە.
ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدات کە پەناخۆازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای سالانێک نیشتەجێ بوون لە باشووری کوردستان،هیچ جۆرێک نە لە لایەن هەرێمی فیدراڵی کوردستانەوە و نە لە لایەن سازمان و رێکخراوەیکی نێو دەوڵەتی بۆ دابین کردنی پێداویستیە سەرتایەکانیان و رەفا و ئاسایشیان نەکڕاوە و بۆ مانە وە و ئەقامەتیان وەکوو هاوڵاتێک دوچاری بەر بەست بوونەتەوە،و لەلایەن رێکخراوی نێو دەولەتی UN شەوە هیچ کارێک بۆ گوازتنەوەی ئەوان بۆ وڵاتێکی سێهەم نەکراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان