تۆپبارانی گوندەکانی سەربەکانتۆنی عەفرین لەلایەن سپای تورکەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سپاى تورک بەچەکی گران گوندەکانی”ئەزري ،تۆبال وکدرۆی سەربەبلبلێی کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەوڕۆ سپای تورک لەڕۆژئاوای کوردستان دەستی کردووە بەتۆپبارانی گوندەکانی سەربەکانتۆنی عەفرین وبەهۆی ئەم بۆردمانەوە خەسارێکی قورس بەر گوندەکان ودانیشتوانی ئەم ناوچانە گەیشتووە وهەنووکەیش ئەم بۆردمانە بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە سپای داگیرکەری تورک کە يه كه م پاڵەپشتی داعش هەژمار دەکرێت سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیمۆکڕاتێک ماوەی پترلەچوارساڵە لەگەڵ هێزی هۆڤەی داعش شەڕدەکەن ،بۆپشتیوانی ومانەوەی داعش بەردەوامە لەپەلاماردانی ناوچەکوردنشینەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وهەموو ڕێسا نێودەوڵەتیەکانی بن پێ خستووە وبەردەوامە داگیرکاری ودوژمنکاری خۆی بۆسەرکوردان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان