محەممەد عەبدوڵاهی/هەڕەشەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی لێکرا

محەممەد عەبدوڵاهی بەندکراوی سیاسی کورد لە لایەن بەرپرسی زیندانەوە هەڕەشەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆڕتێکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: دوێنێ24ی جۆزەردانی ساڵی1395بەرپرسی زیندانی ورمێ بۆ گوشارخستنە سەربەندکراوی سیاسی کورد محەممەدعەبدوڵاهی،بۆشکاندنی مانگرتنەکەی هەڕەشەی لێ کردووە،گەرکۆتایی بە مانگرتن نەهێنێ بەزوویی حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجێ دەکرێ.

محەممەد عەبدوڵاهی بەندکراوی سیاسی کوردکە لە زیندانی ناوەندی ورمێ یە وحوکمی سێدارەی بەسەرداسەپاوە،دژبە حوکمی (نادادوەرانە)و پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی،لە9ی جۆزەردانەوە دەستی داوەتە مانگرتنی دیاری نەکراو،بۆماوەی حەوتوویەکە پەستاوتیانەتە ژووری تاکەکەسییەوە ولە سێ ڕۆژی بەرێ وە بە هۆی دۆخی نالەباری جەستەییەوە بۆبەشی چارەسەری بەندیخانە ڕاگوێزرابوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،بنەماڵەکەی لە شاری بۆکانەوە بۆچاوپێکەوتنی کوڕەکەیان سه‌ردانی زیندانی دەریای ورمێ یان کرد،بەڵام ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێ نەدان.

محەممەد عەبدوڵاهی4ی خاکەلێوەی 1389 کاژێر12ی شەو لە گەڕەکی نیشتەجێ بوونی (باخی شایەگان)بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندارکراو پاشان دەسبەسەرکرا.هێزەکانی پاراستنی سپاە هەرئەو شەوە گواستیانەوە بۆیەک لە نەخۆشخانە نزامیەکانی سپا لە ورمێوپاش چەندد کاژێرڕایان گوزابووبۆ گرتووخانەی ناوەندی پاراستنی زانیاری سپالە شاری ورمێ.

ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆماوەی91ڕۆژلەم گرتووخانە ئەمنییە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەت کەوتە بەر بێ بەزەییانەترین ئەشکەنجە ولێپرسینەوە.سەرەڕای برینداربوونی لێکۆڵەرانی سپا بۆوەرگرتنی دان پێدانانی زۆرەملی بە کێبڵ وباتوم(تێڵا) ئەشکەنجە کراوە وبە چەشنێکە دەستی لەجێ دەچێ وپێیشی لە سێ لاوە دەشکێ وددانێکیشی بە هۆی لێدانەوە دەشکێ.

پاش 91ڕۆژ هێزەکانی سپا دەیبەن بۆبەندیخانەی مهاباد،هەر وەها ئیتلاعاتی مهابادیش هەموو ڕۆژێک بۆماوەی حەوتوویەک لێپرسینەوەی قورسی لێ دەکات ،له کۆتاییدا پاش حەوت جارلێپرسینەوە وسەلماندنی تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ،لەدادگای شۆڕشی مهاباد لەلایەن دادوەر جەوادی کیا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

جێگەی باسە:( بە بیانووی ئەمنی بوونیەوە لە مافی پاررێزەر بێبەری کراوە،پاشان دادگابۆخۆی پارێزەری هەڵبژاردە وبڕواپێکراوی خۆی بەناوی حامید کەفاشیان ی بۆدیاری دەکات) حوکمی ئێعدامی محەممەد عەبدوڵاهی ڕێکەوتی 30خەرمانانی1392لە لایەن دادگاوە پێی ڕاگەیەندرا.پاشان بنە ماڵە وپاریزەرەکەی نامەی ناڕەزامەندی دەنوێنن بەڵام حوکمی ئێعدامی لە دادگای پێداچوونەوە وپاش ئەویش دیوانی باڵای ووڵات پەسن کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان