هەڵبژاردنی سەڕۆک کۆماری هیچ یەک لە پێوەرەکانی هەڵبژاردنێکی ئازادی تێدا وەدی ناکرێت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ئاوڕ دانەوە لە مێژووی هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا و بە بەرچاوو گرتنی سیاسەتەکان و سیستەمی دادی(حقوقی) کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەڵبژاردنەکانی ئێران بە دوور لە پێوەرەکانی هەلبژاردنێکی  ئازاد و دێمۆکراتیک دەزانێت.

یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان مرۆڤەکان و بە هەمان شێوە گرووپگەلی جۆراوجۆردا ،جیاوازی دادەنێت و بۆ لایەنێکی تایبەت بایەخێکی زۆرتر دادەنێت و بە پێچەوانە . نموونە بەرچاووی ئەم هەڵاوردنانە ، خاڵی سەرەکی ۱۱٥ یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ،کە دەڵێت : سەرۆک کۆمار دەبێت بە ڕەگەز ئێرانی بێت ، نیشتەجێی ئێران ، کارگێڕ و  ڕووناکبیر، پێشنەی خاوێن و ئەمیندار بێت ،باوەڕدار و باوەڕمەند بە بنەماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئایینی فەرمی وڵات (شێعەی ۱۲ ئیمامە )بێت ، لەم خاڵە دەستوریەدا باوەڕداران بە ئایینەکانی دیکە لە مافی هەڵبژاردن بێبەرین و مافی بەشداریان نیە .

لە مەڕ ئەم مژارە لە خاڵی ۲٦ جارنامەی مافی مرۆڤدا هاتوە ، کە هەموو تاکێک لە هەمبەر یاسادا بەرابەرن و بە بێ هیچ جیاوازییەک ، مافی پشتیوانی یەکسانیان لە هەمبەر یاسادا هەیە و سەبارەت بە ئەم بابەتە ، یاسا دەبێت بەرگری لە هەر جۆرە جیاوازییەک بکات و بۆ هەموو تاکێک پشتیوانیەکی کاریگەر و بەرابەر  دژی هەر جۆرە جیاوازییەک بە تایبەت لە بابەتی ڕەگەز ، ڕەنگ ، جنس (نێر و مێ)، زمان، ئایین ، باوەڕی سیاسی و باوەڕگەلی دیکە ، بنچینە و بنەڕەتی ڕەگەزی یا کۆمەڵایەتی ، دارا بوون و یان هەر شێوە و دۆخێکی دیکە گارانتی بکات و بنەمای هەڵبژاردنێک ئازاد لە لایەن نەتەوەیەکگرتوەکان دەگڕێتەوە بۆبەشداری کردن لە کاروباری سیاسی ، مافی دەنگدان و هەلبژادە بوون و مافی بەرابەر لە ئیشوکارگەلی دەوڵەتیدا .

هەر وەها لە خاڵی ۲۱جاڕنامەی جهانی مافی مرۆڤ هاتوە کە؛

الف) هەر مرۆڤێک مافی هەیە لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی وڵاتدی خۆیدا ، ڕاستەوخۆ و یان ناڕاستەوخۆ بە دانانی نوێنەرگەلێک کە بە شێوەیەکی ئازاد هەڵبژێردرابێتن ، بەشداری بکات .

ب) هەر مرۆڤێک مافی هەیە کە لە دۆخێکی بەرابەر و یەکساندا ، بتوانێت بەشداری ئیشوکاری دەوڵەتی وڵاتی خۆی ببێت .

پ) بنەما  و سەرچاوەی دەسەڵاتی حکومەت ، ئیرادە و باوەڕی خەڵکە و ئەم باوەڕە دەبێت لە هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی هەبێت  و لە ڕووی باوەڕەوە حقێقی و بە شێوەیەکی دەورەیی (خول) بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردن دەبێت گشتی و بە پاراستنی مافی یەکسان و بەرابەر ، بە شێوەیەک کە دەنگی دەنگداران نەهێنی و یا شێوازگەلێکی لەو چەشنە بەڕێوە بچێت کە ئازادی دەنگ پارێزراو بێت .

بە پێی بنەماگەلی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە هەموو خاڵگەلێکدا کە بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد پێویستە ڕچاووبکرێت ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژاردنێکی ناڕاست و دوور لە دێمۆکراتیک بوون و ئازادی هەیە ، چوونکە لە  پانتایی جۆغرافیایی سیاسی ئێراندا زۆربەی شارۆمەندان باوەڕداری ئایینگەلی دیکەن و بە پێی خاڵی بنەڕەتی ۱۱٥ یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئەو مڕۆڤانە ناتوانن کاندیدی سەڕۆک کۆماری و هەڵبژێردراوبن و هەر بەم هۆیەشەوە شارۆمەندان ناتوانن بە شێوەیەکی ئازادانە بەشداری بکەن و ئە مافەیان لێ زەووت دەکرێت، چوونکە زۆربەی شارۆمەندان ناتوانن بە کەس یا کەسانێک کە پەسەندکراویانە دەنگ بدەن .

لە چوار چێوە بەشداری کردن بۆ کار و ئیشی دەوڵەتی ڕوون و بەرچاوە کە ئیشوکارگەل ئاستی باڵای وڵات بە کەسانێک دەرێت کە هەمان شێوازی بیرکردنەوەی سیاسیان هەبێت کە دەسەڵات هەیەتی ، هەر بەم هۆیەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نا دێمۆکراتیک دەزانێت و دوور لە پێوەرەکانی ستانداردی نێونەتەوەیی ئەژمار دەکات .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان