مانگرتن له‌ خواردن/ بەردەوامی ۵ ژنی مانگرتوو لەزیندانی ورمێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەو ۵ ژنە زیندانییەکی کەلە ڕێکەوتی ۱۹ی ڕەزبەرەوە بەهۆی دەسبەسەراگرتنی کەلوپەلە تاکە کەسیەکەیان دەستیان دابوویە مانگرتن، مانه‌که‌یان بەردەوامە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕایەدارانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زیندانی ورمێ بەبێ هەبوونی هیچ هۆکارێکی دیاریکراو هەڵیان کوتاوەتە بەندی زیندانیانی ژنی ئەو زیندانە ودەستیان بەسەر کەلووپەلەکەیاندا گرتووە، هەربۆیە ئەم ۵ ژنە بەندکراوە لەبەرانبەردا دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن ودەڵێن تا وەرگرتنەوەی کەلووپەلەکەمان وهۆکاری ئەو هەوڵە نەشیاو ونایاساییە لەمانگرتن بەردەوام دەبین.

جێی سەرنجە ژنانی ئێران وبەتایبە ژنانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەلایەن زەینییەتی قڕێژی پیاو سالاری ویاسای دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەچەوسێنەوە، تەنانەت لەناو زیندانەکانیشدا ئەوپەڕی خراپەیان لەگەڵ دەکرێ ومافەکانیان پێشێل دەکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان