بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ماوەیەکە ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکانی بەهارستان، فەجر، شارۆچکەی کارمەندان بۆخواردنەوە نابێو بووە بەهۆی دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان.
ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەرپرسی ئیدارەی ئاو ئاوەڕۆی شاری مەهاباد لەکۆبوونەوەی شۆرای پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان لەهەمبەر لێڵبوونی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد، ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، گۆڕینی شوێنی هەڵگۆزینی ئاو بۆ پاڵاوتن وخواردنەوە وهەبوونی (جلبکهای دیاتومە) لەئاوی بەنداوی مەهاباد لەهۆکارە سەرەکییەکانی لێڵ بوونی ئاوی خواردنەوەی هەندێ لەناوچەکانی شاری مەهابادە.
لێڵ وڕەنگ گۆڕینی ئاو ئەگەری ئەوەی هەیە نەخۆشیگەلی بەشی خواردن وخواردنەوە (گوارشی) ی لێبکەوێتەوە وهاوڵاتیانی شاری مەهاباد لەم دۆخە دەترسێن ودڵەڕاوکێیان هەیە؛ وتائێستەیش دەسپێشخەرییەکی کاریگەر بۆ باشکردنەوەی ئەم کێشەیە نەهاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


