شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرا

KMMK:

چوارشەمە 30ی رەزبەری 2721ی کوردی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی دیاکۆ لوتفی کوڕی کەریم و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و براوەتە شوێنێکی نادیار.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، ئەم شارۆمەندە لەلایەن هێزی ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکراوە و لە بەرامبەری توندوتیژی ئەنجامدراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: