دێولان؛ کەماڵ لوتفی ٥ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، خەڵکی شاری دێولان لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەگوێرەی ئەو حوکمە بەتۆمەتەکانی، چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات، سووکایەتی بە ڕێبەری ئێران و سووکایەتی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە، ناوبراو سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ دادسەرای ئینقلابی حکوومەت لە شاری قوروە دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *