میاندوئاو؛ گیان‌لەدەستدانی هاووڵاتییەک دوای هەوڵی خۆکوشتنەکەی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەڵێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئایهان حوسێن‌زادە خەڵکی شاری میاندوئاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتییه، لە ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، دەستی دایه خۆکوژی و دوای هەفتەیەک مانەوە له نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی پاڵنەرەکانی هەوڵی خۆکوژی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *