ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سینا دێشمیر ١٩ساڵ خەڵکی گوندی گەزگەسک پیران و تەها ڕەسووڵیان ٤٥ ساڵ یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
شیاوی باسە، تەها ڕەسووڵیان لە چالاکانی ناسراوی پیرانشارە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵیان و دەستبەسەریان کردووە.
ق.ش