پاوە؛ حکوومەتی ئێران دوو ژنە خۆپیشاندەری گەنجی تر دەستبەسەر دەکات

ک.م.م.ک:
سێشەممە 5ی رەزبەری 2722ی کوردی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پاوه، بە ناوەکانی ئایدا دەروێشی تەمەن 17 ساڵ و نگین مەحموودی تەمەن 24 ساڵ، بەهۆی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە، کە خۆپیشاندانی جەماوەری لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە و
دەستبەسەرکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن حکوومەتی ئێران بەتوندوتیژیی زیاتر ئەنجام دەدرێت

بەڵام بەهۆی دەسپێگەیشتنی سنوورداری هاوڵاتیان بە ئینتەرنێت، ئاماری کوشتن، سەرکوتکردن و دەستبەسەرکردنەکان، به درەنگییەوە دەگات دەستی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *