KMMK:
سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی حەسەن میرکەرەمی و ئەردەوان فەلاحوەند سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە زیندانی ئێران لە شاری خوڕەم ئاوا حوکمی ئێعدامەکەیان جێبەجێ کرا.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاوڵاتییە ٨ ساڵی بەرێ بە تۆمەتی کوشتن و محاربە لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنی حوکمی ئەم دوو زیندانییە لە لایەن پێگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراەە.
ق.ش