کوشتنی گەنجێکی مینابی بەهۆی تەقەی ڕەشەکوژی هێزە چەکدارەکانی ئێران

kmmk:
مەسعوود ڕەحمەتی ،کوڕی محەممەد کەریم ،خەڵکی گوندی دهۆی میناب ڕۆژی پێنج شەممە ۲۴ی گەڵاڕێزان لەلایەن یەکەی تەکاوەری ئێران پەڕی میناب بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە : ڕایەداران بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکرد وتیرێک بەر ناوبراو کەوت ولەجێدا کوژراوە.هێزە ئینتزامییەکانی بازگەی چغازەردی دووڕیانی یەکەی تەکاوەر ئێران لە میناب وڕوودان هۆکاری ئەم کوشتنەن.

شایەتحاڵان جەختیان کردەوە ،مەسعوود شۆفیری ماشێنی سایپا بووە وچەندد گاڵۆنێک گازۆڵی پێ بووە بۆ فرۆشتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان