KMMK:
چوارشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی هیوا زاهیدی ٢٠ ساڵ تەمەن کوڕی کەماڵ خەڵکی بانە، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو ئەندامی گرووپی کەژوانی سوورکێوی شاری بانە و لە ئەندامانی چالاکی ئەو تیمە بووە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
شیاوی باسە کە بە بۆنەی هەژاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی کوردستان و بەتایبەت گەنجان، لە ژێر گوشاری گرانی ئابووری و هاوسەرگیری زۆرەملێ، هاڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە کوردستان دێتە هەژمار.
ق.ش