ڕژێمی کۆماری ئیسڵامی ڕێگە نادەن تەرمی ئارمیتا گراوەند لە تاران بە خاک بسپێردێت

ک.م.م.ک
بەپێ زانییارییەکان،یەکشەممە، ۳۰ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی کاتژمێر ۷ی ئێوارە، ئەو ئامێرانەی کە بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بوو بە جەستەی ئارمیتا گراوەندەوە بەستراوبوو، دەرهێنراوە و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و شەوی ڕابردوو بنەماڵەکەی لە مردنی کچەکەیان ئاگادارکراونەتەوە و داوایان لێکردوون خۆیان بۆ ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئامادە بکەن.


شایانی باسە کە دەزگا ئەمنییەتییەکان سوورن لەسەر ئەوەی کە تەرمی ئەرمیتا لە گوندێکی کرماشان یان پارێزگای لوڕستان بنێژرێت و ئەمەش فەرمانێکی حکووومەتە.

بەڵام دایکی ئارمیتا بە توندی دژی ئەم هەڵوێستەیە و گوتییەتی ئێمە لە تاران دەژین و دەمانەوێت کچەکەمان لە تاران لە بهەشتی زارا یان لانیکەم لە دەوروبەری تاران یان تەنانەت لە وەرامین نێژرابێت.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *