ورمێ: ڕاگواستنی کۆڵبەرێکی بریندار بۆ زیندان

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی ” ئەرسەلان ناتووش” پاش برینداربوون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری ورمێ بۆ زیندانی حکوومەت لەم شارە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزە سنوورییەکانی ورمێ کۆڵبەرێکی گەنج کە خەڵکی گوندی “زەنگەڵان” لە دەڤەری تەرگەوەری ورمێیە و فیشەکی بەر لاقی دەکەوێ و برینداری دکەن کە ناوبراویان بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ گواستۆتەوە. ئەرسەلان ناتووش، کۆڵبەری بریندارەکە هەنووکە لە بێهداری زیندانی ورمێ ڕاگیراوە.

بە پێی داتانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ٨١ کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران و هەندێ جاریش تورکیاوە بریندار بوون ٣٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بەم شێوازە گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان