سەقز؛ دەسبەسەری چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی؛ ئومید ڕەحیمزادە٤٧ ساڵ تەمەن کوڕی مەحموود، مەهدی کەماڵی ٤١ ساڵ، کوڕی سەعید، زەکەریا موردادی ٣٥ ساڵ تەمەن و محەممەد ئەمینپوور کوڕی ئەحمەد ٣٠ساڵ تەمەن( ناوبراو کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ) دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە ڕاگوازران و ئەگەری هەیە هەموویان بۆ لێپرسینەوەی زیاتر بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگوازرابێتن.

شیاوی باسە کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆیان و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانیان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *