ژمارەیەک زیندانی سیاسی کورد بەهۆکاری ئەندامبوون لە ڕیکخراوەکانی مەدەنی و سیاسی لە زیندانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا دەستبەسەرن

ژمارەیەک زیندانی سیاسی کورد بەهۆکاری ئەندامبوون لە ڕیکخراوەکانی مەدەنی و سیاسی لە زیندانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا دەستبەسەرن .

بەپێی بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە) و فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ، لە ووڵاتی ئەڵمانیا (7) چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئەو ووڵاتە دەستبەسەرن و لە دادگاکانی ئەڵمانیا دۆسیەکانیان بە پێی ماددەی (١٢٩ ا ، ١٢٩ ب) لە یاساکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدەکرێ !!

زۆربەی گیراوانی سیاسی کورد کە لە ئەڵمانیا دەستبەسەرکراون زیاتر لەسەر داوای دەزگای هەواڵگری (میت)ی تورکیایە کە لەئەوروپا بەردەوامە لە ڕاوەدوونانی سیاسەتمەدارانی کورد و تەنانەت تیرۆرکردنیان . لە ئێستادا (٧) گیراوی سیاسی کورد کە لەگرتووخانەکانی ئەڵمانیا دەستبەسەرن ناوەکانیان بەمشێوەیە :

مەمەد دەمیر

بەدرەدین کاڤاک

عەلی ئۆزەل

ئەحمەد چەلیک

موخلیس کایا

کەنعان باشتو

مستەفا چەلیک

جێی ئاماژەیە، هۆکاری سەرەکی دەسبەسەرکرانی ئەو الاکە سیاسیانە، پێوەندی و هاوکاری ولاتی ئالمانیا و تورکیایه، لەکاتێک دا ئازادی ڕادەربڕین، مافی چالاکی سیاسی رێگە پێدراوە و هیچ ناوەندێک مافی وەی نیە کەسان بە هۆکاری بیر و را دەسبەسەر کات.

کۆم