نەوسوو؛ هێرشی سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران بەچەکی سارد بۆسەر هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی تاهیر ناونیشان نەزانراو خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کارد(چەقۆ) هێرشی کرایەسەر.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە. لە سنووری نەوسوو لەکاتی کۆڵبەری پاش بیستنی دەنگی ڕاوەستە، ڕاوەستاوە و پاشان لەلایەن سنوور پارێزانی ئێرانەوە هێرشی کراوەتەسەر و پێی بەقورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

جێی سەرنجە کە، پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، ڕێژیمی ئێران بەشێوەی تۆڵەستاندنەوە و تەرزێک لە یەکلاکردنەوەیی نەتەوەی بندەست کراوەی کوردستانی لە ژێر ناوی جۆراوجۆر هێرش دەکاتە سەریان و سەرکوتیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *