هەڕەشەی بەرپرسی (فەرماندەی) سپای پاسداران لە هەمبەر بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقای پاپ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەڕێووەچونی کۆنسێرتی موزیکی پاپ، لە کۆبوونەوەی ئەمری بە مەعرووف ونەهی لە مۆنکەڕی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ کرا، لەم کۆبوونەوەدا بەرپرسی سپای پاسدارانی ئێران لە کرماشان گەنجانی بە بێۆقرەی لە ژێر ناوی (بێۆقرەیی گەنجانی ئیسلامی) بۆ بە ڕێوەچوونی کۆنسێرتی موزیک لە کرماشان دژایەتی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسی سپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای کرماشان بە بانگەشە کردنی (ناڕەزامەندی زۆربەی کەسانی ئینقلابی و ئیسلامی لە هەمبەر بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕانە، درێژەیدا بە وتەکانی: ئەمڕۆ دەبینین هەندێک ڕوداوی نەشیاو ڕودەدات و ئەم کردەوانە بە ئیشێکی شیاو نازانین.).

ناوبراو بانگەشە دەکات (ئەم جۆرە کۆڕانە لایەنگرانێکی زۆر کەمیان هەیە، کە پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی تیکێت سەرف دەکەن).

ڕێحانی لە درێژەی دژایەتی و هەڕەشەکانیدا لە مەڕ بە ڕێوەبردنی کۆنسێرتگەلی موزیکی پاپ بانگەشە دەکات (سەمای ناپەسەند، ناپۆشتەی، تێکەڵی لە گەڵ بێگانە (نامەحرەم)…لە کۆنسێرتەکاندا بوە بە هۆکاری دژایەتی گشتییە، هەروەهای تاقەتی خەڵکانی ئیسلامی و گەنجانی شۆرشی ئیسلامی ڕادەیەکی هەیە و ناوەندە چاوودێرەکان و یاسا بێ گومان لە هەمبەر ئەم دۆخە خەمسارد و بێ دەنگ نامێننەوە.)

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان