ئیستا بە پێ هەوالی گەیشتوو بە کومەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە میحوەری پاوە – جۆانرۆ نزیک بە گوندی دەرەبیان اوسامە بارامی کوڕی باهێر خەڵکی عەلی ئاوای ساسڵ به هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا ،و یەکێک دیکە بریندار بوو.
شایانی باسە کە ئەم کوڕە گەنجە بۆ کۆڵ بەری لە سەر سنووری پاوە رویشتووە کە دوچاری ئەم رووداوە بویە.
فەرماندەی پوڵیسی هاتوچووی پارێزگای کرماشان کولونێڵ فەزڵ و ڵڵا شیری دەدوێت کە رێگا و بانی هەورامانات واتە ( پاوە ،جۆانرۆ ،سلاس باوەجانی ،رۆانسەر) بە هۆی تۆپوگرافی کویستانی هەورامان زۆرترین رێژە هەڵگەرانەوەی سیارەی لە دەکەوێتەوە ،یان لە قەراغی جادەکان دەکەونە خوار..
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردستان بە هوی چاودێری ئەمنیەتیەوە و نەبوونی رێگا وبانی شیاو و تەسک و نەبونی کەرسەی وەک تابڵوی هاتووچوو لە قەراغ جادە ورێگاکان ساڵانە رێژەی زۆر لە خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی و گیان لە دەست دانی هاتووچو.
کومەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان