بە گۆیرەی هەوالەکانی گەیشتوو بەکۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ئەمرۆ 8/6/2016 دوای ئەوەی کە کاتی چاوپێکەوتن بۆ پەنابەرانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنێن ،ئەمرۆ پەنابەران چونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەلایەن پاسەوانەکانی وە هێرشکرایە سەریان وئەندامێکیان بەناوی رەحیم فەیزوڵایی بریندار بووە، کەمێک لە مەو بەر پەنابەرانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ داوا کردنی ماڤە رەواکانی خۆیان چۆنە ەردەم نوینەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی ،بەڵام بە هوێ نادیار لە لایەن پاسەوانەکانەوە هێرش کراوەتە سەریان ،
سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو لەو بارە وە دەلێ ،پنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووکان لە سلێمانی کوبونەتەوە و داوای ماڤەکانی خۆیان کردووە و کە بە داخەوە لە باشووری کوردستان دا پەنابەڕانی سیاسێ رۆژهەڵاتی کوردستان هیچیان بۆ نەکراوە و..لە حەوتەکانی رابردوو بە هوی سەردانیان بوو ئەو شوینە بەریوە بەرەکە نەبووە وئەندامێکی رێکخراوەکە بەناوی سایە خان کاتیان بۆ دائەنێن کە سەر دانیان بکەنەوە،ئەوانیش لە کاتی دیاری کراوەدا گرانەسەوە بۆ رێکخراوەکە ،به ڵام بە هۆی نادیار لە لایەن پاسەوانەکان و هێندێک کەسی تر کە جل و بەرگی مەدەنیان لە بەر بووە هێرش کراوەتە سەریان ،،کە تەنها داواکاری ئەوان ئەو مافانەیە کە لە جیهاندا بۆ پەنابەری سیاسی دانراوە و ودەڵێن ئەوان وەک رۆژهەڵاتیەک لە هەرێمی کوردستان ماڤەکانیان پێشیڵکراوە و هیچ ماڤێکیان پێ ندراوە،،.ئەوان دەلێن گەر بەو مەبەستە لە وادەی دیاریکراو دا جوابی ئەرێنی وەر نەگڕن ،هەڵدستن بە نارەزایەتی دەربرینی مەدەنی و ئەوش بە مافی رەوای خۆمان دەزانین ،هەر کەس و لای خۆیەوە دەزانێت ماڤی پەنابەری لێ زەوت کراوە ،یان پشت گوێ خراوە ،دەبێت لە چوارچیوەی دەسەڵات و توانایی ریکخڕاوەی UN دابێت خۆی بۆ ئاگاداری و رۆژی هەڵوێستی ئیمە ئامادە بکات و ،دڵنیا بن نە کارێکی نایاسایە ئەنجام دەدەین و نەچاەروانی توند وتیژی لە هیچ لایەنێک ئەکەین.
کۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان