کچێکی تەمەن 15 ساڵ خەڵکی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچێکی تەمەن 15 ساڵ خەڵکی شاری سنە لە نهۆمی پێنجەمی بینایەک خۆی خستە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
بە پێ هەوالی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەممە 18 جۆزەردان کچێکی 15 ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سنە لە شەهرەکی بەهارانی ئەو شارە لە نهۆمی پێنجەمی بینایەک خۆی خستە خۆارەوە و بەم شێوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا،
جئگەی ئاماژەیە تا ئیستا هۆکاری خۆ کۆژیەکە روون و ئاشکرا نیە و بەڵام پێ دەچێ بە هۆی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بووبێت.
ئاماری خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە زیاد بووندایە و کارناسان ئەو بۆارە دەڵێن نەبوونی پێداویستیە سەرەتایەکانی ژیان ،ئیعتیاد ، نەبوونی ژێرخانی ئابووری بنەماڵە و هتد… هەۆکارەکانی ئەو بابەتەن.
بە پێی ئەو ئامارەی کە لە بەر دەست کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان دایە، لە سەرتای ساڵ وە تا ئیستا 14 ژن  کە تەمەنیان 18 بۆ 35 ساڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان