داعش 19 ژنی کوردی ئیزیدی سوتاند

داعش 19 ژنی کوردی ئیزیدی سوتاند

بەپێی هەوالەکان کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاو کراونەوە ، لەهەنگاوێکی تری تاوانکاریدا داعش 19 ژنی کوردی ئیزەدی کە پێشتر وەک دیل گیرابوون، ئاگر داوە و لە ناو قەفەسێک ا سوتاندونی.
دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام (داعش)٫لە هێرش بۆ سەر شەنگال و ناوچە سنووریەکانی کوردستان لە باشوور، کۆمەڵێک ژنی ئیزەدی دەسبەسەر کرد و رفاندنی، داعش ئەو ژنانەی وەک کۆیلە بۆ چەکدارانی خۆیی دەبرد و بەشێکیشان لە بازارەکان دەفرۆشان.
بەپێی هەواڵەکان دوایی ئازاز و ئەشکەنجێکی زۆر، ئەو ژنانە مل نادەنە داواکارەکانی ئەو گروپە تێرۆریستی و دژە مرۆڤیە، بۆیە ئەو گروپە بریاری سوتاندنیان دەدات.

ئەو کردەوە دژە مرۆڤیەی داعش لە مەیدانێکی نێو شاری موسڵدا و لە ناو قەفەسی ئاسنیندا ئەنجام دراوە و بە بەرچاوی خەڵکەوە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دڕاندانە ئاگریان تێ بەرداون و سوتاون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان