سنە؛ چوار چالاکوانی ژن لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەم دوو ڕۆژەی دوایی دا، لانیکەم ٤ کەس لە چالاکانی ژنی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “باران ساعیدی”، “ماهروو هیدایەتی”، “ئازادە جەماعەتی” و “بەهارە زەنگی” لە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو ٤ چالاکوانە ژنە دەستبەسەر کراوە لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، دووشەممە ٢٨ی خەرمانان چالاکێکی دیکەی ژن بە ناوی “فەرانەک رەفیعی” لە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *