کامێران: هاوڵاتییەک لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:

لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” محەممەد حەسەن ڕەمەزانی” خەڵکی گوندی” کورە دەڕەی خواروو” سەر بە شاری کامێران لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە بە هۆکاری کێشە و ئاڵۆزی بنەماڵە لە پێوەندی لە گەڵ میرات لە گەڵ براکەی بووە.

بە پێ داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 76 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ل ڕێی جۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لەم ڕێژەیە 34 کەسیان پیاو بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان