تورکیا ٨۰ مناڵی کوردی کۆمەڵکووژ کردوە،ک م م ک ناوی گیانبەخت کراوان بڵاو دەکاتەوە

تورکیا ٨۰ مناڵی کوردی کۆمەڵکووژ کردوە،
بەپێی هەواڵێک کە پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردبۆوە، ڕێکخراوى هەوڵەکانى ئاشتى بۆ منداڵى سەر بە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو ، لە ١٠ مانگى ڕابردوودا لە ناوچە قەدەغەکراوەکانى باکوورى کوردستان ٨٠ منداڵ و نەوجەوان شەهیدبوون.

ڕێکخراوى هەوڵەکانى ئاشتى بۆ منداڵان بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى منداڵانەوە ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە و لە بەشێکیدا لەبارەى منداڵانى کورد لە باکوروى کوردستاندا هاتووە، شەڕ کاریگەریى خراپى لەسەر منداڵان هەبووە و لەو ناوچانەى باکوورى کوردستاندا کە لەلایەن حکومەتى تورکیاوە قەدەغەى تێدا ڕاگەیاندراوە، بەلانیکەمەوە ٨٠ منداڵ گیانیان بەخت کردوە.

ئەو منداڵانە ناویان بڵاوکراوەتەوە کۆرپەى تەمەن ٣٥ ڕۆژ تاوەکو نەجەوانى تەمەن ١٨ ساڵیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵی NRT لە راپۆرتێک دا ناوی ئەو مناڵانەی گیانیان بەخت کردوە، بڵاو دەکاتە :

: ١ – جەمال چاگیرگا تەمەن ١٠ ساڵ، ٢ – ئۆزگور تاشکین تەمەن ١٨ ساڵ، ٣ – بونیامین ئیرجى تەمەن ١٤ ساڵ، ٤- مەحمود تاهیر یارامیش تەمەن ٣٥ ڕۆژ، ٥ – سەلمان ئاگار تەمەن ١٠ ساڵ، ٦ – عوسمان چاگلی تەمەن ١٨ ساڵ، ٧ – محەمەد سەعید نایجی تەمەن ١٦ ساڵ، ٨ – ئەلیف شیمشەک تەمەن ٨ ساڵ، ٩ – بەرات گیوزەل تەمەن ١٢ ساڵ، ١٠ – وەدات ئاکجامن تەمەن ١٧ ساڵ، ١١ – دەنیز تەمەن ١٧ ساڵ، ١٢ – بارش چاکجی تەمەن ١٠ ساڵ، ١٣ – دۆغان ئینجە تەمەن ١٦ ساڵ، ١٤ – شێخموس دوشەرگە تەمەن ١٨ ساڵ، ١٥ – هێلین شەن تەمەن ١٢ ساڵ، ١٦ – ئیدریس جەبە تەمەن ١٨ ساڵ، ١٧ – فەرهاد گەنسور تەمەن ١٧ ساڵ، ١٨ – محەمەد ڕەشید ئارجی تەمەن ١٧ ساڵ، ١٩ – هاکان دۆفان تەمەن ١٥ ساڵ، ٢٠ – ڕۆزەرین چوکور تەمەن ١٧ ساڵ، ٢١ – موراد مەنەکشە تەمەن ١٣ ساڵ، ٢٢ – ئەرهان کەسکین تەمەن ١٨ ساڵ، ٢٣ – ئیبراهیم ئاکهان تەمەن ١٥ ساڵ، ٢٤ – دۆغان ئیشی تەمەن ١٨ ساڵ، ٢٥- میرای ئینجە تەمەن ٣ مانگ، ٢٦ – حوسەین فەرتەنە تەمەن ١٦ ساڵ، ٢٧ – حوسەین سەلچوک تەمەن ٥ ساڵ، ٢٨ – بشەنگ گۆران تەمەن ١٢ ساڵ، ٢٩ – نیدار سومەر تەمەن ١٧ ساڵ، ٣٠ – غەریب موبارز تەمەن ١٨ ساڵ، ٣١ – یەعقوبت ئسرگان تەمەن ١٨ ساڵ، ٣٢ – یوسف ئاکالن ١٢ ساڵ، ٣٣ – بوشرا ئاکالن تەمەن ١٠ ساڵ، ٣٤ – خەیرەدین شینک تەمەن ١٠ ساڵ، ٣٥ – حوسەین پاکسۆى تەمەن ١٦ ساڵ، ٣٦ – سەلمان ئەردۆغان تەمەنەکەى نەنوسراوە، ٣٧ – سوڵتا ئیرماک تەمەن ١٦ ساڵ، ٣٨- عەبدوڵا گیون تەمەن ١٦ ساڵ، ٣٩ – تاهیر ئاکدۆغان تەمەن ١٦ ساڵ، ٤٠ – سەبیر سەزگین تەمەن ١٨ ساڵ، ٤١ – فەرهاد کارادومان تەمەن ١٦ ساڵ، ٤٢ – نورسەل دالمش تەمەن ١٨ ساڵ، ٤٣ – موراد شیمشەک تەمەن ١٦ ساڵ، ٤٤ – موستەفا گاسیاک تەمەن ١٦ ساڵ، ٤٥ – قاسم یانا تەمەن ١٨ ساڵ، ٤٦ – ئەکرەم سەلڤیلگەن تەمەن ١٧ ساڵ، ٤٧ – حەسەن ئەیاز تەمەن ١٤ ساڵ، ٤٨ – یەڵماز گەچین تەمەن ١٥ ساڵ، ٤٩ – مەسعود ئۆزەر تەمەن ١٧ ساڵ، ٥٠ – جەنگیز گەرەم تەمەن ١٥ ساڵ، ٥١ – حەقى کولتە تەمەن ١٣ ساڵ، ٥٢ – وەیسى بادەمکران تەمەن ١٧ ساڵ، ٥٣ – یاسەمین چکماز تەمەن ١٧ ساڵ، ٥٤ – ئەمین ئیدیم تەمەنى نەنووسراوە و نووسراوە منداڵ ٥٥ – تاهیر چیچەک تەمەنى نەنوسراوە و نوسراوە منداڵ، ٥٦ – مریەم ئایکۆل تەمەن ١٧ ساڵ، ٥٧ – حوسەین کایا ئاڵپ تەمەن ١٦ ساڵ، ٥٨ – هارون چاگلى تەمەن ٤ ساڵ، ٥٩ – عایشە نور گەچیت تەمەن ٦ ساڵ، ٦٠ – ڕەشید ئەرەن تەمەن ١٧ ساڵ، ٦١ – ئاخین کانات تەمەن ١٦ ساڵ، ٦٢ – ئیبراهیم بیلگین تەمەن ١٨ ساڵ، ٦٣ – محەمەد مەتە کوتلوک تەمەن ١١ ساڵ، ٦٤ – نەجاتى ئۆدەم ١٨ ساڵ، ٦٥ – ئایدن مەتە تەمەن ١٦ ساڵ، ٦٦ – مەزڵوم کاپالگۆز، ٦٧ – ئۆرهان ئابەى تەمەن ١٦ ساڵ، ٦٨ – سەڤیلای یەڵدز تەمەن ١٥ ساڵ، ٦٩ – فاتمە ئەرسەلان تەمەن ١٣ ساڵ، ٧٠ – مەتە ئاگرهان تەمەن ١٥ ساڵ، ٧١ – ئەحمەد ڤارلی تەمەن ١٥ ساڵ، ٧٢ – وەلى ئاشار تەمەن ١٨ ساڵ، ٧٣ – ڕەمەزان گوموش تەمەن ١٤ ساڵ، ٧٤ – هیدایەت تەک تەمەن ٤ ساڵ، ٧٥ – بایرام تاتار تەمەن ١٦ ساڵ، ٧٦ – ئۆزگور چەلەنک تەمەن ١٨ ساڵ، ٧٧ – ڕەحیمە سانر تەمەن ١٤ ساڵ، ٧٨ – ئەسرا شالک تەمەن ٢ ساڵ، ٧٩ – موسلوم ئیلهان تەمەن ٨ سال، ٨٠ – ئەنەس ئەردەم تەمەن ٩ ساڵ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان