کرێکارێکی کوردی رۆژهەڵات بە ناوی یۆسف فەتحی کۆری فەرەج تەمن 35 ساڵ دانیشتوی گوندی دشە سەر بە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی رووداوی کارە وە گیانی لە دەست دەدا.
بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەلەی ماڤی مرۆڤ کوردستان، کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردن لە سەر بینایەکدا دەکەوێتە خۆارەوە و بە دوای بریندار بوونی گیانی لە دەست ئەدا. مەرگی ئەو کرێکاڕە کوردە لە کاتێکدا یە کە لە مانگەکانی رابردوو رێژەی قوربانی بوونی کرێکاران بە هۆی رووداوی کارەوە لە کوردستان هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە .کرێکارانی بینا سازیش زیاترین رێژە ی رووداوەکانی بەر کەتووە.
شایانی باسه کارناسان لە ئەو بۆارەدا بروایان وایە کە هەڵکشان و قوربانی بوونی کرێکاران لە ئێران و کوردستان بە هۆی روودای کارەوە بۆ نەبوونی ئیمنی و گرینگی پێ نەدانی خاوەن کار بۆ کەرستەی ئیمنی ،و گیانی و تەندروست کرێکار دگرێتەوە ،کە هۆکارەکیشی دەگەرێتەوە بۆ چاودێری نەکردنی رێکخراوە حکومییە پەیوەندیدارەکان لە سەر خاوەنکار و کومپانیاکانە کە تایبەت لە ئێران هەموو کومپانیەکان بە دەست سپای پاسداران کۆماری ئیسلامیەوەیە و رێگەنادەن هیچ سازمان و رێکخراویە لێپرسینەوە و لێکولینەوە لە سەریان بکات.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان