KMMK : لە یەکەمین ڕۆژی نەورۆز دەیان شارومەندی کورد لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە کاتی بەڕێوەبردنی بۆنە و جەژنی ” نەورۆز” لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە قۆڵبەست کران.
بە پێ چەند ڕاپۆرتێک پۆلیسی تورکیا لە کاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگی نەورۆز 22 کەسی لە شاری ئیستەنبوڵ و 26 کەسی تری لەشارە کانی ئەزمیر و ئەدەنە قۆڵبەست کردوە ، هەروەها رێگری لە بەڕێوەچونی ئاهەنگی نەورۆزی شاری باتمان کرد .
دوێنی بە سەدان هەزار کەس لە شارومەندانی باکوری کوردستان لە بەڕێوەچونی ئاهەنگ و بۆنەی نەورۆز لە شاری ئامەد و 40 شاری گەورە و بچوکی باکوری کورستان وتیان :ئەگەر ئەنقەرە بەردەوام بێت لە داگیرکاری لە عەفرین و ڕۆژاوای کوردستان ئەوا خەتەری توند و تیژیەکان لە تورکیا دەگاتە لوتکە و ئاستی پێکدادان . ئەگەر چی پولیسی تورکیا هەوڵی زۆری دا تا رێگری بکات لە بەڕێوەچونی یادەوەری نەورۆز لە باکوری کوردستان بەڵام نەیتوانی سەرکەوتو بێت و بە سەدان هەزار کەس بەشداریان لە ئەم مەراسیمە دا کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان