کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، فێدراڵی رۆژئاوا پیرۆز دەکات
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، راگەیاندنی سیستەمی فێدراڵ دیموکراتی رۆژئاوایی کوردستان و باکوری سوریا وەک هێز و ئیرادەی خۆیبوونی گەلان دەزانێت، گەلانێک کە لە هەموو روێکەوە ئینکار کراون، بڕیاری فێدراڵی و تەرکیز کردنە سەر ئیڕادە و خواستی گەل، یەکێک لە بەها پیرۆزەکانە کە بەندی بنچینەی مافەکانی مرۆڤ پێک دێنێت، لەسەر ئەو بنەمایە راگەیاندن و سازبوونی ئەو سازەیە پیرۆز دەکات.
شەری ناوخۆ و کوژران و ئاوارەبوونی میلیۆنان کەس لە سوریا و رۆژئاوایی کوردستان دەگەرێتەوە سەر بابەتی بێ مافی ، دابڕان و بێ هێزکردنی خەڵک لە مافی بریاردانی خۆیان، لەکاتێک دا خەڵکی ئەو ناوچەیە لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسیان بێبەش کران و هێزە دەرەکیەکان سیاسەت و پلانەکانی خۆیانیان بەسەر ئەو خەڵکەدا فەرز دەکرد. لە لایێکی تر دیکتاتۆرێەت و سەرکوتەکانی رژیمی ئەسەد خۆیی هۆکاری سەرەکی ئەو قەیرانە بووە.
دوابەدوایی شەری ناوخۆیی سوریا، رۆژئاوایی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی بە دارشتنی پلانێکی تایبەت و دوورگرتن لەشەر، توانیان رۆژئاوایی کوردستان لە ڤەیرانەکانی سوریا بپارێزن.
وڵاتانی وەک تورکیا، عەربستان و ئێران کە بە دوایی پلانگەلێ تایبەت بە خۆیان بوون، هێزە تێروریستیەکانی وەک داعش، جبهەالنصرە و هتدیان بە گژ کوردان داکرد و کۆمەڵکووژیەکان و شەرەکانی کوبانی و حەسەکەی لێکەوتەوە، بەڵام شۆرشوانانی کورد توانیان خۆراگرن و خاک، گەڵ و وڵاتیان بپارێزن.
دوایی سەرکەوتنەکانی سیستەمی کانتۆنی لە رۆژئاوا، ئەم جار لە پانتایێکی مەزنتر دا سیستەمی فێدراڵ دمۆکراتی پێکهاتوە کە فرەرەهەندی کۆمەڵگایی نیشانە گرتووە و پلانی پێکەوەژیانی ئازادی دەستنیشان کردوە و هەوڵەکان بۆ گەرانەوەی ماف و دەنگی گەل، کە بتوانن خۆیان بریار لە سەر خۆیان بدەن، خۆیان خۆیان ئیدارە کەن و ببنە براردەر لەسەر خۆیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بە لەبەر چاوگرتنی دیموکراتیک بوونی سیستەمی کانتۆنەکان، بەرخۆدان و گیانبازی گەلەکەمان لە رۆژئاوا، هەروەها بنچینە گرتنی دیموکراتی، ئازادی، یەکسانی و بەرابەری لە سیستەمی فێدراڵ دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، ئەو دەسکەوتە لە سەر جەم گەلی کوردستان و ئازادیخوازانی تر ، بە تایبەت لە گەلەکەمان لە رۆژئاوایی کوردستان پیرۆز دەکات.
هەروەها هیوادارین رۆژ بە رۆژ پێشوەچوون و هەنگاوەکانی بەرەو کومەڵگەی ئازاد پتەوتر ببن و ئاواتەکانی خوازیارانی ئاشتی، ژیانی ئازاد و خۆبوون پکبێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان