کوردەکانی دانیشتووی ئاڵمان لە پێتەختی ئەم وڵاتە واتە بەرلین، هەروا لە مانگرتن دان

 

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی کورد ماوەی چەند رۆژە بۆ پشتوانی لە کەبودوەند و گیراوانی سیاسی کورد ئاکسیۆنێکی مانگرتنیان ڕاگەیاندوە و تا ئەمرۆ دڕێژەی هەبووە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەوە، کارزان شەباهەنگ، کە زیاتر لە ۱۲ رۆژە لە مانگرتن دایە و دۆخی جەستەیی خەراپە بەڵام لەگەڵ ئەوەیدا کە لەئیالەتێکی دورەوە هاتووە هەروا ورەبەخشانە لەگەڵ کورەکان لە مانگرتن دایە و ئامادە نیە مانگرتنەکەی بشکێنێ.

*فەخرەدین فەرەجی، کە لەگەڵ دۆخی نالەباری جەستەییەوە بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بووە

*کاوە شەریفیان،  ئامادە نیە مانگرتنەکەی بشکێنێ و هەروا لە مانگرتن دایە

*پێشەوا موتیعی

*ناسر رەسولنژاد

*نێعمەت مەلا

هیوا عەلیزادە و کەیهان رەحیمی، لە ئەمرۆوە بەم ئاکسیۆنە پەیوەست بوون و ئەم مانگرتنە درێژەی هەیە.

مانگرتنی ئەو کۆمەڵە چالاکوانە لە پێش ئۆفیسی پەڕڵەمانی ئەورووپا بەردەوامە و بریار وایە درێژەی هەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان