مەریوان‌‌؛ ‎عارف ئەدوایی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:


چوارشەممە ۷ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، عارف ئەدوایی خەڵکی گوندی سڵێن-ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە دابینکردنی بارمتەی ٥۰۰ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.


جێگنی ئاماژەیە کە، ناوبراو سێشەمە۱۳ی جۆزەردانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکرا و گواسترابوویەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبرآو لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *