ئاوگیری بەنداوی سەیمەرە لە پاریزگای کرماشان و ئاوارە بوونی هەزاران بنەماڵەی کورد

 

بە پێ راپورتێک کە بە کومەڵەی ماڤی مرۆڤ کوردستان گەیشتووە : ئاوگیری بەنداوی سەیمەرە لە پاریزگای کرماشان بو بە هۆی ژێری ئاو چوونی هەزاران هێکتار لە لێرەوارەکان و ژینگەی کشت وکاڵی دەیم و ئاوی خەڵکی شاری بەدرە و سیروان ،سەیمەرە، لەپارێزگای کرماشان.سەدان بنەماڵەی کشاوەرز لەو شارانە  ژینگە و زەوی و مەزرای کشت و کاڵی خویان لە دەست داوە ،کە بە هۆی ئەو زەمینانە قوتی روژانە خویان و بنەمالیان دابین دەکرد. لە شاری سیروان بە هوی ئەوەی کە بالادەستی ئەو بەنداوەیە و هەموو زەراعەت و کشت وکالی ەلکی ئەو ناوچە بە تایبەت باخە هەنارەکانیان رویشتنە ژێری ئاو ،و ئەمە مەترسیەکی گەورەی بۆ ئەو خەڵکەو خەڵکانەی دەوروبەری لە ناوچەکدا دروست کردووە،

خەڵکی ئەم شارانە هێشتا لە لایەن حکومەتی  ئیران هیچ ماڤێکیان پێنەدراوە و خەسرانێکی زوریشان لەو شوینانە پێ گەیشتوەەو لە لایەن وەزارەتی وزەی ئیران بەس بەڵێنیان پێ دراوە و وەک دروشمێک ماوەتەوە و جێ بەجێ نەکراوە،و خەسارێکی زور کەوتوەتە بەر میراتی کوولتوری و فەرهنگی و مێژوویی چەند هەزار ساڵە بەدرە و ژێر ئاو چۆنی جێگە مێژویەکانی و خەسرانێکی قەرەبوو نەکراوی بە ئیکوسیستەمی ئەو شارانە گەیاندووە.

لە حالێکدا لە کاتی ساز کردنی ئەم بەنداوەنە لە خەڵکی خۆجەیی ئەو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهرەی تەنانەت کرێکاریش نەگیراوە..خەسارێکی زوریشیان پێ گەیاندون .لە ساڵانی رابردوو   بەهوی ئاوگیری و ساز کردنی بەنداو لە پاریزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەزاران بنەماڵەی کورد ئاوارە کراون و گیانلەبەر و لێرەوارەکانی بەرەوروی خەسارێکی گەورە لەلایەن حکومەتی  ئیران وە لە سالانی رابردوو لە لایەن ناوەندە پەیوندیدارەکانی حکومەتەوە پێ گەیشتووە و بە شیوازی جۆراوجۆر ژینگە و دارسەان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ناو چووە.

کومەڵەی ماڤی مرۆڤ کوردستان