بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئەمڕۆ کرێکارانی شارەوانی شارستانی بروجرد ، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا ،گردبونەوەیەکی ناڕەزایان لەبەرشارەوانی ئەوشارەدا بەڕێوەبردوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە،کرێکارانی شارەوانی و بنەماڵەکانیان ، خوازیاری وەرگرتنی مزی مانگانەی خۆیانن کەئەوەبۆشەش مانگ دەچێت دواخراوە. هەروەها داواکاری نوێکردنەوەی بیمەی دەرمانی ماوەبەسەرچوویانن ،کەبەرپرسان ،لەنوێکردنەوەیان خۆ دەبوێرن .شایانی باسە ئەم کرێکارانە مزی سێ مانگ لەساڵی پار94 ،یانی لەزستانی پارەوەتاکوئێستا کە سێ مانگ لە ساڵی نوێش دەرباز دەبێت هیچ حقوق و مزێکیان وەرنەگرتوە،هەرچەن هەر جار نەجارێک وادەی زۆرنزیک بۆپێدانی مافی کرێکاران ،لەلایەن بەپرسانەوە بڵاو دەبێتەوە ،بەڵام ئەم هەواڵ وبەڵێنانەڕوناکیان بەخۆوە نەبینیوە.
شایانی باسە، لەقەیرانی دەسکردی ڕێژیم دا و بێ وزەی ئابوری زاڵبووبەسەر بازارو و پیشەسازی و جمگەسەرەکیەکانی ئابوری ئێراندا ،قورسایی وگوشاری بەردەوام وەبەر چینی کرێکار وکەم داهات کەوتوە وڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەو بوارەدا بەشی شێری بەرکەوتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان