مانگنامەی کوردی ژیلوان لە شاری ورمێ ڕاگیرا
مانگنامەی کوردی ژیلوان کە لە شاری سنە دەردەچێت لە شاری ورمێ ئیزنی چاپی پێنەدرا و ڕاگیرا..
سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو لە خانەی چاپەمەنی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند : ئەم گۆڤارە لە شاری سنە رێگە پێدراو بوو و لە چاپ دەدرا ، بەڵام لەشاری ورمێ دەتوانێت بەس بە شێوەی کاتی چالاکی و لەچاپ بدرێ .
عیرفان گێڵانی شاعێر و نوسەری خەڵکی ورمێ بە هاوکاری و هەماهەنگی لە تەک بەرپرسانی گۆڤاری ژیلوان لە دوای تەواو کردنی کار و ئێزنی ئێداری ،خوازیاری دەست بە کار کردنی ئەو گۆڤارە بوو وەکوو نوێنەرایەتی لەشاری ورمێ .
سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو ئاماژە دەکات : خانوی چاپەمەنی و ئێدارەی کولتوری وئێرشادی ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک رازی نەبووە کە ئەم گۆڤارە بە رێزمانی لاتین بنوسرێت و لە چاپ بدرێ چونکە پێیان وایە رێزمانی لاتین رێزمانێکی دەرەکیە .نابێ پێی بنوسرێت.
ئەم گۆڤارە واتە گۆڤاری ژیلوان لە لایەن ساحیب ئێمتیاز و سەرنوسەر خاتوو شیلان خاکی لە شاری سنە ئێجازەی لە معاونەتی چاپەمەنی و ئاگاداری وەزارەتی کولتوری و ئێرشادی ئیسلامی وەرگرتووە.
لە پێوەندی بە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە سەد گۆڤار، رۆژنامە، بڵاوۆگ و … تایبەت بە کوردستان هەن، بەڵام تەنها ئەو گۆڤار و رۆژنامانە کە سەر بە لایەنی وەزارتی و پارێزگاکان و سازمانە دەولەتیەکان دەتوانن چالاکی بکەن و هەموو ئەو رۆژنامە و گۆڤارە سەربەخۆ و مەدنیەکان لە لایەن حکومەتەوە چاودێری دەکرێن و گۆشار مال و ئابووری لە سەریان دروست دەکەن و ئیزن و رێگای کار و چالایکیان پێ نادرێت و دادەخڕێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان