لە ۱۰ مانگدا، ٨۰ مناڵی کورد کۆمەڵکووژ کراون

لە ۱۰ مانگدا، ٨۰ مناڵی کورد کۆمەڵکووژ کراون

لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرش و ئۆپەراسیۆن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە باکوری کورستان بەگولەی ڕاستەوخۆ و هێرشی هێزە نیزامیەکانی دەوڵەتی تورکیا، ٨۰ مناڵ گیانیان لەدەست داوە، کە منداڵی تەمەن 35 ڕۆژ لەناویاندا هەیە.

هەوڵدانی ڕێکخراوی ئێستا بۆ منداڵانی ئاشتی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان، لە چوارچێوەی ڕۆژی ئەو منداڵانەی لەئاستی نێونەتەوەیی دا کاریگەری شەڕیان لەسەرە، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لەو ناوچانەی باکوری کوردستان کە دەوڵەت بە قەدەغەکراو بەناوی کردوە، تا ئێستا 80 منداڵ کۆمەڵکووژ کراون.

رۆژنیوز بە ئاماژەدانە ئەو راپۆرتە باس دەکات کە لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە کە منداڵان کاریگەری شەڕیان لەسەرە، پێویستە دەوڵەت لەهەموو هەل و مەرجێکدا مافی منداڵان بپارێزێت، هەرکەس ئەو مافانە پێشێل دەکات سزا بدرێت.

ڕێکخراوەکە یاساکانی پاراستنی منداڵانی تورکیا و پەیمانی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تورکیاش واژۆی لەسەر کردوە بەبیر دەوڵەتی تورک دەهێنێتەوە کە هەموو ئەو مافانە لەئاستی نێونەتەوەییدا لەکاتی شەڕدا بۆ منداڵان دەستنیشان کراوە دەبێت بەکەسانی مەدەنیشەوە بیانپارێزێت.

بەپێی لێدوانی ڕێکخراوەکە لە 16 ئابی 2015 بەدواوە، لانی کەم لە حەوت شار و 22 شارۆچکەی باکوری کوردستان، تورکیا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە، لەوکاتەوە تائێستا 80 منداڵ گیانیان لەدەست داوە.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن وەقفی مافی مرۆڤی تورکیاوە ئامادەکراوە و ناوی هەموو ئەو منداڵانەی تۆمار کردوە کە بەو هۆیانەوە شەهیدبوون، بەپێی لیستەکە منداڵی تەمەن 35 ڕۆژ، سێ مانگ، دوو و چوار و پێنج ساڵ هەتا 18 ساڵانی تێدایە.

بچوکترین یان محەمەد تاهیر یارامیش تەمەن 35 ڕۆژ بووە لە ڕۆژی 05.09.2015 لەگەڕەکی نور سەربەشاری جزیرەی باکوری کوردستان، بەهۆی ئەوەی نەخۆش بوو چەتەکانی ئاکەپە ڕێگەیان نەدا ببرێتە نەخۆشخانە لە باوەشی دایکیدا ژیانی لەدەستدا.

هەرلە جزیرە شەوی 30.03.2016 هارون چاغلی تەمەن چوار ساڵان و عایشە نور گەچیت تەمەن شەش ساڵان بەهۆی تەقینەوەکانی سوپای تورک گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان