کوژرانی ژنێکی گەنج لە روانسەر

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لە گوندێکی سەر بە روانسەر لە رۆژهەڵاتی کورستان، ژنێکی تەمەن۱٨ ساڵان دەکووژرێ.

شیڵان ئاقایی تەمەن ۱۸ ساڵان له گوندی بەوراوای روانسەر بە شێوازێکی دڕندانە دەدرێتە بەر هێرش و بە سەختی بڕیندار دەکرێت.
ناوبراو دوایی ئەوەی بڕیندار دەکرێت، ئاگر لە جەستەی بەردەدرێ. شیڵان ئاقایی لە ئاکامی ئەو هێرشە و ئاگرەی کە لە جەستەی بەردەدرێ گیانی لەدەست دا.
تا ئێستا تاوانبارانی ئەو جنایەتە نەناسراون و شیمانەی ئەوە دەکرێ، هۆکاری ئەو روداوە دڵتەزێنە بگەرێتەوە بۆ کێشە کۆمه‌ڵایەتیەکان.
لە کوردستان بە گشتی ساڵانە، رێژەیێکی زۆری ژنان دەبنە قوربانی و بە بیانۆیی پاراستنی ناموس و کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکوژرێن.
تا ئێستا هیچ هەوڵێکی جیدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو خەسارە کۆمەڵایەتیە نەهاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان