پاوە؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەمە ٨ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئیبراهیم سەجادی، خەڵکی ئاوایی کەلجی سەر بە شاری سەوڵاوا و حەسەن کەریم‌پوور خەڵکی گوندی دزاوەر-ی شاری نەوسوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسه کە دوو هاووڵاتی ناوبراو، له بازگەی ئینتزامی شاری پاوە، بە بێ هیچ حوکمێکی یاسایی و لە ژێر توندووتیژی و ئەوپەڕی بێ‌ڕێزی کردندا، دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیه کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵه، سەبارەت بە هۆکاری راگیران و چییەتی تۆمەتی ئەم دوو هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *