داخران وناکارامەیی زۆربەی ناوەندە پیشەسازییەکانی پارێزگای لوڕستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، نوێنەری خەڵکی “خوڕەم ئاوا وچگنی” ئاشکرای کرد:

ئەو تۆزە پیشەسازیەش کەلەپارێزگایەکی وەکوو لوڕستان هەبوو یان داخراون یان لەئاسانەی داخراندان ، وئەو تۆزە گەڵاڵانەی کەلەماوەی ساڵانی دوایی لەم پارێزگایەدا دامەزرابوون بەهۆی کەمتەرخەمی ودیارینەکردنی بووجەوە بەنیوە ناتەواوی ماونەتەوە وهیچ کەس ولایەنێکیش لەبیری تەواوو تەیارکردنیاندا نییە.

ئەم هۆکارانە وایان کردووە کەهاوشێوەی پیشەی ئاویمان،لافاوی گەنجانی بێکارمان لەحاڵەتی سەرەولێژبوون بەرەو ئەو پارێزگایانەبێت کە لەهەمووبوارێکەوە تۆکمە وتەیارن.

هەربۆیە ئەم پرسیارەمان بۆهاتۆتە گۆڕێ کەئەم دیاردەیە تاکەی درێژەی دەبێت وخاڵی کۆتایی ئەم ڕەوتە چەوت وناتەندرووستە کوێیە” پارێزگای لوڕستان یەکێک لەپارێزگا ناوازەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران کەهەم لەبواری ئاوی شیرین وزەوی کشتوکاڵی دەوڵەمەنددە ولەئەگەری پێڕاگەیشتنی دەتوانێ کێشەی بێکاری وئابووری چەندد ئەوەنددەی وەکوو خۆی تێربکات ،سەرەڕای کانگای پڕپیت ودەوڵەمەنددی نەوت وگاز وبەردیش.

بەڵام وەک لەئامارە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی دەردەکەوێ وکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردونەتەوە پارێزگای لوڕستان لەهەژار وبێکارترین پارێزگاکانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان