ورمێ/ ئاگر تێبەربوونی زیندان و خەسار بەرکەوتنی چوار زیندانی

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە یەکی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئاگری تێبەربوو و چوار زیندانی کە وەکوو تەمبێ لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوون بە گرانی خەساریان بەر کەوت وتووشی سووتان هاتن.

بە گوێرەی هەواڵەکە: زیندانیان داوود قاسم زادە (دەستی)، بەهادین قاسم زادە (ڕوومەتی)، عەلی قولی زادە چەند شوێنێک لە جەستەی بۆ وێنەی دەست وپێی و مەهدی چەهار بورجی بە ئاگرتێبەربوونی ویلچێڕ هەر دوو دەستی خەساری پێگەیووە.

پێویستە ئاشکرا بکرێت؛ ئەو زیندانیانە چەند ڕۆژ پێشووتر بەبۆنەی دۆخی زۆر خراپی بەشی پزیشکی، ڕەوشتی نەشیاوی ڕاگرتنی زیندانیان لەم زیندانە، مانیان لە خواردن گرتبوو و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانەوە لە کاتێکدا دوو کەس لەم زیندانییە ناڕازایانە تووشبووی کێشەی بڕبڕەی پشتن، هەر چوار کەسیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان ڕاگواسترابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان