ئەگەری ئێعدامی لەناكاوی ژنێكی زیندانیكراو لە ســنە

KMMK:

پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، زیندانییەكی ژن بە نانیشانی سوھەیلا عابدی، خەڵكی سنە مەحكووم بە كوشتنەوە«قەساس» لە بەندی ژنانی زیندانی كۆماری ئیسلامی لەو شارە ئەگەری ئێعدامی لە ناكاوی لە ئارادایە.

جێی بیرھێنانەوەیە كە ناوبراو لە ڕێكەوتی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٤ی كوردی، بەھۆی كێشەی خاوخێزانی، ھاوژینی خۆی كوشتووە.

شیاوی باسە كە، سوھەیلا عابدی لە تەمەنی ١٥ ساڵی ھاوسەرگیری كردووە. بە گوێرەی ھەواڵەكە، پاش ئەو حوكمە لە دیوانی باڵای ئێران پەسەندكرا، دۆسیەكە ڕەوانەی بەشی جێبەجێكاری حوكمەكان كرا. بنەماڵەی كوژراوەكە بە ھیچ چەشنێك ئامادە نین ڕەزایەت بدەن و دەخوازن حوكمەمە دەسبەجێ جێبەجێ بكرێ.

بەرپرسانی جێبەجێكاری حوكمەكانی زیندان بە بنەماڵەی سوھەیلا عابدیان كوتووە؛ گەر نەتوانن ڕەزامەندی وەربگرن لە ماوەی یەك مانگی داھاتوو حوكمی ئێعدام جێبەجێ دەكرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *